كاتانیچ متمانه‌ی خۆی به ئه‌ستێره كورده‌كه دووپات كرده‌وه

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لیستی یاریزانه‌كانی بۆ دوو یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی تاجیكستان و نیپاڵ بڵاوكرده‌وه، شێركۆ كه‌ریمی ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشتكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لێستێكی 26 یاریزانی بۆ دوو یاریی دۆستانه‌یان به‌رامبه‌ر تا جیكستان و نیپال بڵاو كرده‌وه كه كه بڕیاره هه‌ردوو یارییه‌كه له یاریگه‌ی فه‌یحا له به‌سڕا بكرێت.
له رۆژی 24ـی ئه‌م مانگه عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان ده‌بێته‌وه، له ڕۆژی 29ـی مانگی داهاتووش به‌رامبه‌ر نیپال یاری ده‌كات.
كاتانیچ راهێنه‌ری كرواتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌م یارییه‌ش متمانه‌ی خۆی به شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی كورد دووپات كردووه‌ته‌وه و هاوشانی موهه‌ند عه‌لی، عه‌لا عه‌بدولزه‌هرا، به‌شار ڕه‌سه‌ن و ئه‌یمه‌ن حوسێن سه‌ركردایه‌تی هێڵی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
