وەزارەتی کشتوکاڵ هاووڵاتیان له به‌رهه‌می سه‌ربڕخانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکان بەساختە ئەژمار دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له نووسراوێكدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە ئەژمار دەکرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه، پێشتر له (25ی نیسانی 2021) سه‌رجه‌م سەربڕخانەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان تا رۆژی (21ی ئایاری 2021)، لەدوای ئەم بەروارە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە ئەژمار دەکرێت.
بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بەبێ ستیکەر و بارکۆد.

د.ی