دوو سەرکردەی داعش لە رۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکران
یەکێك لە دەستگیرکراوەکان بەشداری لە رفاندنی کچان و ژنانی ئێزدی کردووە

K24 - ههولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، دوو سەرکردەی رێکخراوی داعش، لە ناوچەی جلبارات، سەر بە شارۆچکەی رەبیعە، لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، لەلایەن هێزێکی هاوبەشی هەواڵگری سەربازی و فەوجێکی لیوای 71ی سوپا دەستگیرکران.
شانهی راگهیاندنی ئهمنی ئاماژهی بهوه كرد، بهپێی زانیاری ههواڵگری و چاودێریكردنی كامیرای گهرمی، توانرا له سنووری نێوان عێراق و سووریا، له رۆژئاوای پارێزگای نهینهوا ئهو دوو سهركردهی داعش دهستگیر بكرێت.
ئاماژهی بهوهش كرد، یەکێك لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسی بۆمبڕێژکردنی رێکخراوەکە بووە لە قەزای بەعاج، ئەویدیکەشییان بەشداری لە رفاندنی کچان و ژنانی ئێزدی کردووە.
د.ی