چهكدارێكی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرا
بەرپرسی دابینکردنی کەلوپەلی لۆجیستیی حەشارگەکانی داعش بووه

K24 - ههولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا، لە جەزیرەی حەزەر، لە پارێزگای نەینەوا، بەرپرسی دابینکردنی کەلوپەلی لۆجیستیی حەشارگەکانی داعش دەستگیرکرا.
دوێنێش دوو بەرپرسی دیکەی داعش لە قەزای بەعاج لە رۆژئاوای پارێزگاکە دەستگیرکران، كه یەکێکییان بەرپرسی بۆمبڕێژکردن بووە و ئەویدیکەیان بەشداری لە رفاندنی کچان و ژنانی ئێزیدی کردووە.