کەمئاوی ترس دەخاتە دڵی جوتیاران
به‌راورد به ساڵانی رابردوو كه‌متر چه‌ڵتووك داده‌چێنن
K24 - هەریر
وه‌رزی داچاندنی چه‌ڵتووك له ده‌شتی هه‌ریر و باتاس ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام كه‌مبارانی ئه‌مساڵ و وشكبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوی ئاو، ترسی لای جوتیاران دروستكردووه، به‌راورد به ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ كه‌متر چهڵتووكیان داچاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ریریش ده‌ڵێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه بۆ پاڵپشتی جوتیاران.
زه‌وییه‌كانی ده‌شتی هه‌ریر و باتاس بۆ چه‌ڵتووك به‌پیتن، جوتیارانی ئەو ناوچەیە ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری برنج ده‌خه‌نه بازاڕه‌كان، كه‌مبارانی و كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو ترسی خستووەته دڵی جوتیارانی ئەوێ، به‌راورد به ساڵانی دیكه كه‌متر چه‌ڵتووك داده‌چێنن.
فەرسەت قادر، یەکێکە لە جوتیارەکانی سنووری هەریر بە کوردستان24ی گوت: "بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ رێژەیەکی کەمی چەڵتووک داچێنراوە، ئەمەش بەهۆی کەمبارانی و کەمبوونەوەی ئاو لە سەرچاوەکان".
له ده‌شتی هه‌ریر و باتاس جوتیاران چه‌ڵتووكی كوردی و سه‌دری داده‌چێنن، كه برنجی شه‌ش مانگی پێده‌گوترێت و له 20ی نیسانەوە ده‌ست بهداچاندن ده‌كرێت و له مانگی 10 تا مانگی 11 دەدروێتەوە. ئاماری كشتوكاڵی هه‌ریر ده‌ریده‌خات ساڵانه 400 بۆ 500 جوتیار له‌سه‌ر رووبه‌ری 400 دۆنم چه‌ڵتووك داده‌چێنن و به‌رهه‌می ساڵانه‌یان ده‌گاته 700 تۆن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌می باران و وشكه ساڵی پێشبینی 550 تا (600)تۆن چه‌ڵتووك ده‌كات.