حکوومەت نرخی کڕینی گەنمی لە هەولێر دیار کرد
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی لەبارەی رێکەوت و شێوازی کڕینی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان بڵاونەکردەوە.

K24-هەولێر
وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نرخی گەنم لە جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دیار کراوە و لە پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە دەبێ:
گەنمی پلە یەک تۆنی بە 700 هەزار دینار دەکردرێ
گەنمی پلە دوو تۆنی بە 600 هەزار دینار دەکردرێ
گەنمی پلەی سێ تۆنی بە 500 هەزار دینار دەکردرێ
وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێ وەرگرتنی گەنم بە گوێرەی ناوچەی جوگرافی دەبێ و بەم شێوەیە دەبێ:
لە رێکەوتی 6/6/2016 تاوەکوو 16/6/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەی قوشتەپە وەردەگیرێ.
لە رێکەوتی 17/6/2016 تا 26/6/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەی شەمامک وەردەگیرێ.
لە رێکەوتی 27/6/2016 تا 6/7/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەکانی خەبات و عنکاوە و بەرانەتی وەردەگیرێ.
لە رێکەوتی 7/7/2016 تا 11/7/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەی دەشتی هەولێر وەردەگیرێ.
لە رێکەوتی 12/7/2016 تا 19/7/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەکانی شۆرش و سەڵاحەدین وەردەگیرێ.
لە رێکەوتی 20/7/2016 تا 24/7/2016 تەنیا گەنمی جوتیارانی ناوچەکانی دەشتی هەریر و شەقڵاوە وەردەگیرێ.
بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی لەبارەی رێکەوت و شێوازی کڕینی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان بڵاونەکردەوە.
ئا: کاروان سەباح