ئه‌م راهێنه‌ره به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كومان

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ده‌سته‌ی كارگێری بارسێلۆنا بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی رۆناڵد كومانیان داوه و سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی ئه‌ڵمانیا له گفتووگۆدایه.
پێگه‌ی RAC 1ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه هانز فلیك راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی رۆناڵد كومان.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا زۆر حه‌ز به بیرۆكه و شێوازی كاری هانز فلیك ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه نازناوی بۆندزلیگای بۆ بایرن میونشن برده‌وه و وه‌رزی رابردووش چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
هانز فلیك له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی بایرن میونشن ده‌ڕوات و به گوێره‌ی میدیاكان ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیسپانیا، هانز فلیك ئۆفه‌رێكی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشتووه بۆ راهێنه‌ری مانشافته‌كان، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
پێگه‌ی RAC 1ـی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لاپۆرتا په‌یوه‌ندی به هانز فلیك كردووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بكات شوێنی رۆناڵد كومان بگرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا بابه‌ته‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه باس كراوه كه هانز فلیك به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا.
