كاردانه‌وه‌ی خۆسووتاندنی گه‌نجه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامن
مامۆستایه‌كی زانكۆ: ئه‌وه‌ی روویدا كاره‌ساتێكی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی و مرۆیی بوو و نه‌ده‌بوایه رێگه‌ی پێ بدرێت

K24- هه‌ولێر:
مامەڵەی ناپیشه‌ییانه‌ی بەشێك لە میدیاکان لە رووداوی خۆسوتاندنی گەنجە رۆژهەڵاتییەکە له شاری هه‌ولێر، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و پسپۆڕانی بواری راگه‌یاندن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌ڵێت (ئایا کامە گرنگترە؟ هەواڵێک؟ یان ژیانی کەسێك؟) و ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌ی ره‌هه‌ندی مرۆڤایه‌تییان تێدایه، به هه‌موو جۆرێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت: بەپێی یاسای ژمارە 35 ی رۆژنامەگەری بەهیچ جۆرێك نابێ میدیا ببێتە هاندەر بۆ ئەنجامدانی رووداوێکی نەخوازراو.
هاوكات دلێر ئه‌حمه‌د، مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له زاكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرش هه‌ڵوێستی ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی له كاتی خۆسووتاندنی گه‌نجه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری هه‌ولێر به كاره‌ساتێكی مرۆیی و پیشه‌یی و ئه‌خلاقی ناوده‌بات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بوایه ئه‌وان ره‌هه‌ندی مرۆڤیاتییان به گرنگتر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێ بزانیبایه، چونكه جگه جه‌ماوه‌ریش نایه‌وێت هه‌واڵێكی له‌و جۆره ببینێت، كه گه‌نجێك له‌به‌رده‌م كامێرا و مایكه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆی ده‌ستووتێنێت، ده‌بوایه له‌بری رێگه‌دان به‌و هه‌وڵه‌ی خۆسووتاندن، كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یان به به‌رپرسان بگه‌یاندبا.
دوای ئەم رووداوە، داوا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا، سنوورێك بۆ ئەم جۆرە لە کارکردنی میدیایی دابنێن، بۆ ئەوەی هیچ کەسێكی دیکە نەبێتە قوربانی هاندانی کەناڵەکانی راگەیاندن. وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیش بۆ ئەم مەبەستە داوای لە داواکاری گشتی کرد بێتە سەر خەت.
H.B