سێرجی رۆبێرتۆ دهبێته یهكهمین یاریزان بارسێلۆنا جێدههێڵێت

بارسێلۆنا ىریاریداوە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دەستبەرداری سێرجی رۆبێرتۆ ببێت.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا نرخی سێرجی رۆبێرتۆی دیاریی کردووە و وەکو یەکەمین یاریزان دەیخاتە بەردەم ئەو یایانەی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، هەرچەندە ئەم یاریزانە تاکو ساڵی 2022 گرێبەستی هەیە.
سپۆرت هێمای بۆ ئەوە کردووە هۆكاری فرۆشتنی سێرجی رۆبێرتۆ دابەزینی ئاستی ئەم یاریزانە و زۆری پێکانەکانی بووە لەم وەرزە، کە لە سەرجەم خولەکان 1198 خولەک یاریی کردووە و یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی بەڕێکردووە، تەنیا گۆڵێکی کردووە و دوو گۆڵیشی دروست کردووە.
سێرجی رۆبێرتۆی تهمهن 29 ساڵ له ئهكادیمیای لامسیای تایبهت به بارسێلۆنا پێگهیشتووه، لهگهڵ بارسا 304 یاریی كردووه، 10 گۆڵ و 36 ئاسیستی تۆمار كردووه.