فه‌رمی.. عادل رامی بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا كرا
له لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانه

دیدیه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به‌فه‌رمی عادل رامی خسته نێو لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا بۆ پاڵه‌وانییه‌تی یۆرۆی 2016.
بانگهێشتكردنی رامی به‌رگریكاری سێڤییای ئیسپانی له كاتێكدایه گومان هه‌یه له به‌شداریكردنی ڤاران له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كه تووشی پێكانێك بووه له رانی چه‌پی.
له ئێستاشدا ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ڵبژارده‌كه چاودێری ته‌ندروستی به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی لیستی كۆتایی بۆ یۆرۆ رابگه‌یه‌نن.
عادل رامی ته‌مه‌ن 30 ساڵ تا ئێستا له 27 یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریكردووه، له‌نێوان سالانی 2010 تا 2012 ئه‌وكاته‌ی لۆران بلان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان بوو یاریزانی سه‌ره‌كی بوو، به‌ڵام به‌هاتنی دیشامپ دوورخرایه‌وه.