کۆشکێک لە چاڤیلاند دادەخرێت
"خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە"

K24 - سلێمانی
بەهۆی پابەندنەبوونی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، قایمقایەتی سلێمانی کۆشکێک لە چاڤیلاند دادەخات.
قایمقایەتی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ دوشەممە (2021.5.24) لە راپۆرتی لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی خراوەتەڕوو، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنەکە کۆشکی هەڵواسراو لە چاڤیلاند دادەخات".
روونکراوەتەوە "لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتووە ئەو خواردەمەنیانەی لەلایەن کۆشکی هەڵواسراوەوە دروست دەکرێت لەسەر کاشی زەوییەکە دادەنرێت و هەر بەوشێوە ناتەندروستە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت".
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "یهكێكی دیكه له سهرپێچییهكانی شوێنهكه نهبوونی مۆڵهتی كاركردنه، بۆیه بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی کۆشکی هەڵواسراو لە چاڤیلاند دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".

