فهرمی ئێنریكی سهرجهم یاریزانهكانی ریال مهدریدی دوورخستهوه

بەفەرمی سێرخیۆ رامۆس بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یۆرۆی ٢٠٢٠ ناکات و بۆیەکەمجار ئێمریک لاپۆرتیش بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرا و هیچ یاریزانێكی ریال مهدریدی بانگهێشت نهكرد.
لویز ئێنریکی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ راگەیاند، کە بەهۆی پێکانەوە بانگهێشتی سێرخیۆ رامۆسی نەکردووە و هەریەکە لە دانی کارڤاخال و لۆکاس ڤاسکێز و ناچۆ و ئۆدریۆزۆلا و ماركۆ ئاسێنسیۆی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکراون، بهمهش 7 یاریزانی ریال مهدرید بهشداریی له یۆرۆی 2020 ناكهن.
ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش دوای وەرگرتنی رەزامەندیی فیفا بۆ گۆڕینی هەڵبژاردەکەی بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و بەشداریی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەکات.
