پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 80 دۆلار بەرزبێتەوە

لەگەڵ بوژانەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

لەگەڵ هەڵکشانی ئاماژەکان بە گەشانەوەی ئابووری ئەمەریکا و هەروەها پێشبینییەکان بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت.

تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو سست بووە، هەروەها رێژەی مردن لە فەرەنسا و ئیتاڵیا  داکەوتووە، ئەمانەش ئاماژەی ئەرێنین بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بە رێژەی ٪0.72 بۆ 66.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.74 بۆ 64.05 دۆلار بەرزبووەوە.

لەهەمان کاتدا، گرووپی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات، کە ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و نرخی هەر بەرمیلێک بگاتە 80 دۆلار، تەنانەت ئەگەر نەوتی ئێرانیش بگەڕێتەوە بازاڕەکان.

Fly Erbil Advertisment