ناپۆلی به‌رگریكارێكی گواسته‌وه ریزه‌كانی
"به‌خێربێی بۆ جیهانی ناپۆلی"

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتسی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی به فه‌رمی واژووكردنی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ تونێلی به‌رگریكاری ئیمپۆلی ئیتاڵی راگه‌یاند.
له هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م یاریزانه پشكنینه پزیشكیه‌كانی بۆ ئه‌نجامدرا، پێش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نرێت.
دی لاورێنتس له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌كاتی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یاریزانه و نووسیویه‌تی " به‌خێربێی لۆرێنزۆ تونێلی بۆ جیهانیی ناپۆلی".