بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە
بڕیاره میکانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بدۆزرێتەوە
K24 - ههولێر:
لە ساتەوەختی دانووستانەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتا و ئامارەکانی پێوستی خستە بەردەم حکومەتی عێراق و هیچ بیانووێکی بۆ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق نەهێشتەوە، بەڵام تا ئێستا و سەڕەرای پەسهندکردنی بودجە، یەك دینار بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە بڕیار وایە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق میکانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بدۆزنەوە.
وا دوو مانگ بەسەر پەسهندکردنی بودجەی 2021ی عێراق تێدەپەڕێت، کەچی تا ئێستا یەك دینار بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، گرفتەکە تەکنیکییە، بۆیە بڕیار وایە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق میکانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بدۆزنەوە.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "دواكهوتنی پشكی ههرێمی له بودجهی 2021ی عێراق، بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، وهزارهتی دارایی عێراق دهیهوێت میكانیزمێك لهگهڵ ههرێمی كوردستان بدۆزێتهوه، بۆیه شاندنی حكومهتی ههرێم له چهند رۆژی داهاتوودا دهچێتهوه بهغدا".
نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە دامودەزگاکانی عێراقدا، بەڵام "گۆران جەلال"، چاودێری سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، راستە بودجە پەسهندکراوە و رێککەوتن کراوە، بەڵام لە بەغدا ئەو ئاراستەیە هەر ماوە، کە دژ بە هەرێمی کوردستان کاردەکات.
لە ساتەوەختی دانووستانەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتا و ئامارەکانی پێوستی خستە بەردەم حکومەتی عێراق و هیچ بیانووێکی بۆ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق نەهێشتەوە، ئەوەی لەسەر بەغدا ماوەتەوە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیه وەکو خۆی.
د.ی