"له نێوان ئه‌م 4 راهێنه‌ره یه‌كێكیان شوێنی زێدان ده‌گرێته‌وه"


ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، زێدان بۆ جاری دووەم وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی هێنا و وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی یانەکەیان ناکات و بەم زووانە لە شوێنی ئەو کەسێکی دیکە دەست نیشان دەکرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید 4 راهێنه‌ری ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان هه‌ڵبژێرێت، دیارترینیان (ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی، یوخیف لۆف، ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ و ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی).
زیدان جاری یەکەم لە ساڵی 2016 وەکو راهینەری یانەی ریال مەدرید دەست نیشانکرا و لە ساڵی 2018 وازی لە پۆستەکەی هێنا و جارێکی دیکە لە ساڵی 2019 گەڕایەوە و ئەم وەرزەش بێ ئەوەی هیچ ناسناوێک لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت، وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی شایانەکان هێنا.
زێدان له دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی 114 یاری كردووه، 69 بردنه‌وه، 25 به‌رامبه‌ربوون و 20 شكستی تۆمار كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش هیچ نازناوێكی بۆ یانه‌كه نه‌برده‌وه.