پڕۆژەکانی بیناسازی لە کەرتی گشتی عێراق داکەوتووە
لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی 3.20٪ دابەزیوە

K24 - هەولێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی بەڵێندەرایەتی پڕۆژەکانی بیناسازی لە کەرتی گشتی لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی 3.20٪ دابەزیوە، هەروەها پارێزگای مووسڵ لە پلەبەندی یەکەم بووە لە رووی ژمارەی بەڵێندەران.
بە گوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ناوەندی بۆ ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانان، رێژەی بەڵێندەرایەتی بیناسازی لە کەرتی گشتیدا بە رێژەی 3.20٪ دابەزیوە و گەیشتووە 551 بەڵێندەرایەتی، بەراورد بە 691 لە ساڵی 2019.
روونیشیکردەوە، تێچووی بەڵێندەرەکان لە ساڵی رابردوو بە رێژەی 5.29٪ بۆ 7.2 ترلیۆن دینار داکەوتووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2019 بڕەکەی 9.1 ترلیۆن دینار بووە.
لە راپۆرتەکەی دەزگای ئاماردا هاتووە، پارێزگای نەینەوا لە پلەی یەکەمی بەڵێندەران بووە، بە جۆرێک 135 بەڵێندەرایەتی بە گوژمەی 59 ملیار دینار تۆماکراوە، بەوەش سەدا 24.5ـی پێکهێناوە، لە دوای ئەویش بەغدا دێت بە رێژەی سەدا 21.9.