به فه‌رمی ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد بانگهێشتی پأڵاوتنهكانی مۆندیال كرا

كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لیستی كۆتایی یاریزانه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2022 بڵاوكرده‌وه و له نێو لیسته‌كه‌دا ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی تێدایه.
شێركۆ كه‌ریم هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له نێو لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 كه بڕیاره یارییه‌كان له وڵاتی به‌حرێن به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران، به‌حرێن، هۆنك كۆنگ و كه‌مبودیا یاریی ده‌كات.
عێراق له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی 5 یاریی كردووه، 3 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و به 11 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه و یاریی داهاتووشی له رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر كه‌مبۆدیا ده‌بێت، چوار رۆژ دوای ئه‌م یارییه عێراق رووبه‌ڕووی هۆنك كۆنگ ده‌بێت، له هه‌مان مانگ كه ده‌كاته رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو عێراق له یاریی لوتكه به‌رامبه‌ر ئێران یاریی ده‌كات.
