عێراق بە بەهای 94 ملیۆن دۆلار دۆشاوی تەماتەی لە تورکیا کڕیوە
تهنیا له ساڵێكدا

K24 - ههولێر:
کۆمەڵەی هەناردەکارانی میوە و سەوزهی نوێت لە دەریای ئیجەی تورکیا رایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2020 بە بەهای 94 ملیۆن دۆلار دۆشاوی تەماتەی لە تورکیا هاوردەکردووە.
خەیرەدین ئۆجاک، سەرۆکی کۆمەڵەکە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لە ساڵی 2020 بە بەهای 157 ملیۆن دۆلار دۆشاوی تەماتەی هەناردەی 115 وڵات کردووە، کە لەو بڕەدا تەنیا عێراق بە بەهای 94 ملیۆن دۆلاری هاوردەکردووە، روونیشیکردەوە، هەناردەیان بۆ ئەڵمانیا بە رێژەی سەدا 92 بەرزبووەتەوە، هەروەها سەدا 26 بۆ سعوودیە و سەدا 11 بۆ ئەمهریکا هەناردەکراون.
هاوکات ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو وڵاتانەی هاوردەی دۆشاوی تەماتەی تورکیان زیادکردووە، بریتین لە هۆڵەندا بە رێژەی سەدا 192 و مالیزیا بە رێژەی سەدا 295 و فەرەنسا بە رێژەی سەدا 189 و ئیسرائیل بە رێژەی سەدا 74.
د.ی