كێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران چارەسەر دەکرێت

هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

بەرهەمی جوتیاران
بەرهەمی جوتیاران

K24 - سلێمانی

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی سلێمانى كرد و چه‌ند پڕۆژه‌يه‌كى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و رایگەیاند، گفتوگۆیان لەسەر بابەتی وەرگرتنی گەنم و جۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە وەرگرتنی گەنم و جۆ دەكرێت، هه‌روه‌ها كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستانيش چاره‌سه‌ركراوه‌.

لەسەر چەند بابەتێک لێكتێگەیشتن‌ لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق گه‌ڵاڵه‌ كراوه،‌ له‌وانه‌ يه‌كخستنى رۆژنامه‌ى كشتوكاڵى له‌سه‌ر ئاستى عێراق، كردنه‌وه‌ى بازاڕ به‌ڕووى يه‌كتردا  بۆ جوتياران و خاوه‌ن پڕۆژه‌ كشتوكاڵیيه‌كان.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵی عێراق وردەکاری گفتوگۆکانیان خستەڕوو. له‌ وەڵامى پرسيارێكى كوردستان24 سه‌باره‌ت به‌ساغ نه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان. محه‌مه‌د كه‌ريم خەفاجی، وه‌زيرى كشتوكاڵى عێراق رايگه‌ياند "ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ ته‌نها بابه‌تى قاچاخچێتى هاورده‌ى مريشك و هێلكه‌ ماوه‌، ئه‌ويش به‌ هه‌وڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له ‌هه‌وڵداين بۆ رێگرى گرتن له‌و بابه‌ته‌.

Fly Erbil Advertisment