نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك پله‌س نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەمەمە 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ئاستی 70دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاند.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی سەدا 1.46 بۆ 70.33 دۆلار بەرزبووەوە، و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی سدا 2.14 بۆ 67.74 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گەشبینییەکان بە هەڵکشانی خواست بۆ سووتەمەنی لە ئەمه‌ریکا دەگەڕێتەوە، کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهان. هەروەها بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی چین بە گەشانەوەی چالاکی کارگەکان، پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد.

شارەزایانی بازاڕ دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی مەترسییەکان لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەشێک لە ئاسیا ماوە، بەڵام بازاڕەکان زیاتر تیشکیان خستووەتەسەر خواستی نەوت لەلایەن ئەمه‌ریکا و بەشێکی ئەوروپا.

هەروەها چەند سەرچاوەیەک لە ئۆپێک رایانگەیاندووە، پێشبینی دەکەن وڵاتانی هەناردەکاری رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتە هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیاندا، لەسەر ئاسانکاری بۆ رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی هەناردە بەشێوەی پلە بە پلە بگەنە رێککەوتن.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment