یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌هۆی ئاستخراپییهوهه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت

هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئیسكۆ و خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌هۆی ئاستخراپی ئه‌و یاریزانه له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه سارا سالامۆ كچه هاوڕێی ئیسكۆ له بنكه‌ی پۆلیسی مه‌درید سكاڵای تۆمار كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌ناسراو وێنه‌یه‌كی سێڵفی به چه‌كه‌وه بۆ سارا ناردووه و تێیدا نووسیویه‌تی به‌هۆی ئاستخراپی ئیسكۆ ده‌بێت بتانكووژم.
سارا له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له دوو مانگی رابردوو له سۆشیاڵ میدیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆریان لێكراوه بۆیه به‌خێرایی پۆلیسی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئیسكۆ له 2013 له یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانیاوه به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداریی له 29 یاریی كردووه و ته‌نیا 2 ئاسیستی كردووه.
