فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك دروستده‌كرێت
"به زووترین كات هه‌نگاوه‌كانی ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی دهۆك جێبه‌جێده‌كرێت"
K24 - دهۆك:
دوای وه‌ستانی پڕۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ، بڕیاره ده‌ستبكرێته‌وه به دروستكرنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك كاره‌كانی ته‌واو بكرێت، كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه كاره‌كانی وه‌ستابوون.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی دیداری هه‌بووه، بۆ دروستكرنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك، تا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كه دروست بكرێت.
دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك، هاووڵاتیانی پارێزگه‌كه‌ی دڵخۆشكردووه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه و هیواخوازن په‌له بكرێت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه.
ماوه‌ی 8 ساڵه پڕۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك به ته‌واوكردنی به‌جێهێشتراوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ خه‌ڵكی دهۆك بووه‌ته گرێیه‌ك و چه‌ندین ساڵه هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه به هیوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ن.
له نوێترین په‌یامی دڵخۆشكه‌ردا، د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك ئاشكرای كرد، له ماوه‌یه‌ی نزیكدا ده‌ستده‌كرێته‌وه به درووستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی دهۆك، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی گفتوگۆی كردووه و هه‌نگاوی باش بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نراوه.
به‌گوێریه بۆچوونی ئابووریناسان، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نوێده‌وڵه‌تی دهۆك ته‌واو بكرێت، هه‌نگاوێكی باشی ئابوورییه بۆ پارێزگاكه و هه‌ریمی كوردستانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شی ئابووری له‌ناوچه‌كه زیاد ده‌كات و داهاتی زیاتریش بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هاووڵاتیانی دهۆك له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشن و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌م پڕۆژه‌یه به زووترین كات ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن بۆ گه‌شتكردن رێیه‌كی دوورتر ببڕن و ئاڵوگۆڕی بارزگانیش زیاتر په‌ره‌بسه‌نێت.
له ساڵی 2013 به گوژمه‌ی 443 ملیۆن دۆلار ده‌ست به درووستكرنی فڕۆكه‌انه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك كراوه، ماوه‌ی 900 رۆژ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ده‌ستنیشانكرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئابوورییه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوویه‌وه، پڕۆژه‌كه وه‌ستا و ته‌نیا 10%ی پڕۆكه ته‌واو كراوه.
ئێستا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ناوچه‌كه، بڕیاری داوه درووستكرنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی دهۆك به زووترین كات ته‌واو بكات.
د.ی