ماتیۆس: گواردیۆلا جامی چامپیۆنزلیگی له مان سیتی دزی

لۆسه‌ر ماتیۆس ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر پێپ گواردیۆلا و ده‌ڵێت: گواردیۆلا جامی چامپیۆنزلیگی له مان سیتی دزی.
لۆسه‌ر ماتیۆسی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ Sky Germnay جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه گواردیۆلا به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی پێكرد نازناوی چامپیۆنزلیگی له مان سیتی دزی.
ماتیۆس زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی گواردیۆلا داینابوو پڕبوو له هه‌ڵه، نازانم چۆن پیپ بیری له‌وه نه‌كردووه كه پێویسته ئه‌و یاریزانانه‌ی له هێڵی ناوه‌ند یاریی ده‌كه‌ن ئه‌زموونی گه‌وره‌یان هه‌بێت و توانیان به‌رگریكردنیان هه‌بێت و له بچڕاندنی هێرشه خێراییهكانی چێڵسی كارامه بن.
ماتیۆس زیاتر ده‌ڵێت: گواردیۆلا به 3 ناوه‌راست یاریی كرد كه پێكهاتبوون له (گوندوگان، فێل فۆدین و بێرناردۆ سیلڤا) له‌ولاشه‌وه فێرناندینهۆ و رۆدری له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانابوو كه لایه‌نی به‌رگرییان باشتر بوو، ته‌نانه‌ت كیڤن دی برۆین ئه‌گه‌رچی زوو تووشی پێكان بوو زیاتر رۆڵی هێرشبه‌ری له پێشه‌وه هاوشان ریاز محه‌ره‌ز و ره‌حیم ستێرلینگی پێدرا بوو.
ماتیۆس گوتیشی: هه‌ڵه‌كانی گواردیۆلا وایكرد كه كای هاڤێرتس گۆڵێكی كوشنده بكات و له دوای 2012ـه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه.
ماتیۆس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته له‌مه‌ودوا گواردیۆلا گوێ بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌نگی ناڕازیی و ره‌خنانه بگرێت كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و دڵنیام له دوای یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئێستا یاریزانه‌كانیش به گومانه‌وه له گواردیۆلا ده‌ڕوانن.
ماتیۆس گوتیشی: سه‌یره گواردیۆلا چۆن ده‌بێت له یارییه‌كی ئاوها مێژوویی به‌وشێوه‌یه هێڵی ناوه‌ند پشتگوێ بخات؟ له كاتێكدا یاریزانێكی وه‌كو رۆدری كه ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 10 یاریی چامپیۆنزلیگی كردووه و یاریزانێكی وه‌كو فێرناندینهۆ به‌شداریی ته‌واوی وه‌رزی ئه‌مساڵی به سه‌ركه‌وتوویی كردووه، كه‌چی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ڕیز بكرێن.