ئێران: لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان دەگەڕێینەوە بازاڕی جیهانی نەوت
"ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت سێ هێندە بەرز دهكهینهوه"

K24 - ههولێر:
بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتن به رێککەوتن لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا و هەڵگرتنی سزاکان، راستەوخۆ دەگەڕێنەوە بازاڕی جیهانی نەوت.
وەزیری نەوتی ئێران ئاماژە بەوە كرد، لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ بازاڕ دوای هەڵگرتنی سزاکان، کار بۆ ئهوه دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت سێ هێندە بەرز بکەنەوە.
وەزیری نەوتی ئێران دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس رایگەیاند، کۆبوونەوەکە کورتخایەن بووە، تەوەری کۆبوونەوەکان ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بوو بۆ بازاڕەکانی جیهانی نەوت، ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرز نەکەنەوە. ئاماژهی بهوهش كرد، کۆبوونەوەی داهاتوو لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بازاڕ دەکەن.
لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئێران لە کۆبوونەوەکە پێی راگەیاندوون کە دەگەڕێنەوە بازاڕەکان، بیژەن زەنەگە روونیكردهوه، هیچ شتێکی رانەگەیاندووە و دۆخەکە پێویست بەوەناکات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، کەی لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا گەیشتنە رێککەوتن و سزاکان هەڵگیران، ئەو کات دەگەڕێنەوە بازاڕەکان. هاوکات گووتیشی، تاوەکو ئێستا ههردوو وڵاتی ئێران و ڤەنزوێلا لە نێو رێکخراوی ئۆپێک بەخشراون.
د.ی