رۆناڵدۆ بەهۆی پێکانەوە راهێنانەکانی ریال مەدریدی جێهێشت
گومانی یاریكردنی ههیه له فیناڵی چامپیۆنزلیگ

لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریددا رۆناڵدۆ دوای بەریەکەکەوتنی لەگەڵ دانی کارڤاخال راهێنانەکانی یانەکەی تەواو نەکرد و هاوشانی پزیشکی یانەکەی راهێنانەکانی بەجێهێشت.
رۆناڵدۆ بەهۆی پێکانی رانی چەپی لە دوایین سێ یەکەی مەشقی یانەکەی دابڕابوو، بەڵام بە گوتەی خۆسێ لویز سانچێزی نزیک لە ریال مەدرید پێکانەکەی رۆناڵدۆ شیاوی ئەوە نییە هاندەرانی یانەک دڵی خۆیان تەنگ بکەن، چونکە کریس دەتوانێت بۆ فیناڵی چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت کە دوای چوار رۆژی دیکە لە میلانۆ بەڕێوە دەچێت.