قوباد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی پابەندیمان بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، هه‌ردوولا پابه‌ندیان به‌ یاسای بودجه‌ دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، هه‌ردوولا پابه‌ندیان به‌ یاسای بودجه‌ دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی دوا پێشهاتی پەیوەندییەکانی ھە‌ردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ گفتوگۆمان کرد، بەتایبەت میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ـی عێراق و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

گوتیشی: جارێکیتر ھە‌ردوو لامان پابەندیمان بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەکان لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور و بۆ دروستکردنی لێکگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.