لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەروازەکان ئاگادار دەکرێنەوە
چەند مەرجێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەخرێتەڕوو

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک، بە نووسراوێک دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە چەند مەرجێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەی نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل و باشماخ کراوە و تێیدا هاتووە: "ئاگادارتان دەکەین کە ئاماژە بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 4ی ساڵی 2020 ماددەی شەشەم بڕگەی 2، رێگەبدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە مەرجێک ( شاصی تەقیوو بڕاوە لەحیم کراو نەبێت. بەشێوەیەک خوار نەبووبێت کە سەنتەری لەدەستدابێت) خاڵەکانی تری رێنماییەکە وەکخۆی جێبەجێ بکەن".
