كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوارێز ده‌ستنیشان كرا

هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای مه‌شقه‌كانی له‌ مۆنتیڤیدیۆ ئه‌نجامدا، به‌ڵام لویس سوارێز به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ئاماده‌ نه‌بوو، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ (ئه‌لبێرتۆ پان) پزیشكی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند سوارێز بۆ 3 هه‌فته‌ له‌یاریكردن داده‌بڕێت.

ئه‌لبێرتۆ پان ده‌ڵێت: پێکانەکەی سوارێز لە بەشی سێیەمی رانییەتی و پێویستی بە 3 هەفتەیە بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

گوتیشی: سوارێز راستەوخۆ بەرەو ئەمریکا گەشت دەکات، چونکە لەوانەیە پێویست بکات چەند راهێنانێک لەناو هۆڵی راهێنانەکان ئەنجام بدات.

ئه‌لبێرتۆ پان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوارێز لەسەر شێوازی وەرگرتنی چارەسەرەکان دەوەستێت و دواجار دەبێت راهێنەر بڕیاری لەسەر بدات، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ له‌ یاری سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایی له‌ جامی كۆپا ئه‌مێریكا بۆ یاخود قۆناخی دواتر بتوانيێت یاری بكات.

سوارێز له‌ یاریی كۆتای كۆپا دێل رێی، كاتێك یانه‌ی بارسێڵۆنا له یاریگه‌ی‌ ڤێسێنتی كالدیرۆن له‌ مه‌درید رووبه‌روویی سێڤییا بووه‌وه‌‌، بارسا له‌و یارییه‌ به‌ دوو گۆڵی بی وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهینا و به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا سوارێز تووشی پێكان هات و به‌ ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت.

Fly Erbil Advertisment