فه‌رمی.. ڤالێنسیا گرێبه‌ستی راهێنه‌ره‌كه‌ی نوێكرده‌وه
پاكۆ ئایستاران له ڤالێنسیا ده‌مێنێته‌وه

یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پاكۆ ئایستارانی راهێنه‌ری راگه‌یاند، كه له مانگی ئازاری رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی گاری نیڤیڵی ئینگلیزی گرته‌وه.
یانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" بڕیاریاندا گرێبه‌ستی پاكۆ تا 30ی یۆنیۆی 2018 نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن چان لای هونی سه‌رۆكی یانه‌كه و خیسۆس گاراسیا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه دراوه.
پاكۆ دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ئه‌نجامی باشی به‌رامبه‌ر سێڤییا و بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له هه‌فته‌كانی كۆتایی لالیگا تووشی سێ شكستی له‌دوای یه‌ك بوون.