په‌يه‌ده: كێشه ئه‌سه‌د نييه، سيستمه ديكتاتۆريه‌كه كێشه‌يه
له داواكردنى رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د هيچيان ده‌ستناكه‌وێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى خۆبه‌ڕێوبه‌رى ديموكراتى له رۆژئاواى كوردستان، رايگه‌ياند، گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا و ئه‌وانه‌ى له لايه‌ن خۆرئاواوه پشتيوانيان لێده‌كرێت، له داواكردنى رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د هيچيان ده‌ستناكه‌وێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خۆيان سه‌رچاوه‌يه‌كن بۆ توندوتيژى و كوشتن و ئاواره‌كردنى هاووڵاتيان.
سينه‌م محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا له لێدوانێكدا كه له ميانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تى كانتۆنه‌كانى رۆژئاوا له پاريس پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، كێشه رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د نييه، ياخود كێشه ئه‌و كه‌سانه نيين كه سيستمى سياسى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵكو كێشه‌ى سه‌ره‌كى گۆڕينى سيستمى سياسييه.
گوتيشى: ئه‌وه كێشه‌ى شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌كردنى نييه، به‌ڵكو پرسى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه چۆن بتوانرێت سيستمى سياسى له ديكتاتۆرييه‌وه بگۆڕدرێت بۆ ديموكراتى.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رنجبده‌نه گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، ئه‌وانه‌ى داواى رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، هيچيان به‌ده‌ستنه‌هێناوه جگه له كوشتار و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركردنى هه‌زاران هاووڵاتى.
پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا كه لايه‌نێكى سه‌ره‌كى ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه و له سه‌ر واقيعى جوگرافى و سياسى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كۆنترۆڵكردووه و باڵه سه‌ربازييه‌كه‌شى كه به يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه ده‌ناسرێت رۆڵێكى سه‌ره‌كييان له شه‌ڕى داعشدا هه‌بووه، به هۆى فشاره‌كانى توركياوه، له دانووستانه‌كانى جنێف به‌شدارى پێنه‌كرا و سه‌ره‌نجام به هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕه‌وه ئه‌و پرۆسه‌يه شكستيهێنا.
په‌يه‌ده هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ لايه‌ن و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى عه‌ره‌ب و كريستيان له ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان درووستكردووه و به درێژايى 400 كيلۆمه‌تر كۆنترۆڵى ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركياى كردووه.
سينه‌م محه‌ممه‌د له پاريس نوێنه‌رايه‌تى په‌يه‌ده‌ى كرده‌وه و به‌وه‌ش دواى مۆسكۆ و به‌رلين و ستۆكهۆڵم، په‌يه‌ده بووه خاوه‌نى چواره‌م نوێنه‌رايه‌تى ديپلۆماسى له جيهاندا.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وله‌ويه‌تى ئێمه ئه‌وه‌يه تيرۆر بنبڕ بكه‌ين و ئاشتى و سه‌قامگيرى بۆ هاووڵاتيان دابينبكه‌ين.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياندووه، ئه‌وان دان نانێن به نووسينگه‌كه‌دا. ئه‌مه له كاتێكدايه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته له سووريا هاوكارى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل يه‌په‌گه ده‌كات له شه‌ڕى دژ به داعشدا.