میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی 5 یاریزانی ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو 5 یاریزانی ریال مه‌درید بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: پاوڵۆ مالدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گۆڕانكاری گه‌وره له ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌وپێیه‌ی یانه‌كه دوای دابڕانێكی زۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه چامپیۆنزلیگ.
مالدینی له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا بۆ گواستنه‌وه‌ی 5 یاریزانی ریال مه‌درید له‌سه‌رهێڵه، دیارترینیان كڕینه‌وه‌ی ئیبراهیم دیازه كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ میلان كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ده‌یه‌وێت دانی سیبایۆس، ئۆدریزۆلا، لوكا یوڤیچ و ماریانۆ دیاز له ریال مه‌دریده‌وه بگوازێته‌وه و وه‌رزی داهاتوو له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ پشتیان پێببه‌ستێت.
