بیتکۆین بۆ کەمترین ئاستی 3 هەفتەی رابردووی دابەزی
نزیکەی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە

K24 - ههولێر:
لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک ئاماژەی هۆشداری لە دامەزراوەکانی وەبەرهێنان، دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین، کە بە ناوبانگترینیانە لە جیهان، بۆ کەمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی دابەزیووە.
سەرۆکی فەرمانگەی باج لە ئەمهریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە، دەسەڵاتێکی یاسایی روونیان پێ بدەن، کە پەیوەست بێ حەواڵەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان.
دراوی ئەلیکرۆنی بیتکۆین به رێژهی 4.5%ی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ ئاستی 32 هەزار و 55 دۆلار دابەزی، کە ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای 19ـەی مانگی ئایاری رابردووەوە.
ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە نزیکەی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە، دوای ئەوەی بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەوە و لە ناوەڕاستی مانگی نیسان گەیشتە 65 هەزار دۆلار.
د.ی