له سهدا 23ی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەرووبوومی کشتوکاڵییە
وهزیری كشتوكاڵی ئێران: ئامادەین رێککەوتنێكی درێژخایەن لە بواری کەرتی کشتوکاڵ لەگەڵ عێراق واژوو بکەین

K24 - ههولێر:
كازم خاوازی، وەزیری کشتوکاڵی ئێرانی رایگەیاند، 23%ی هەناردەی وڵاتەکەی بۆ عێراق بەرووبوومی کشتوکاڵییە، لهگهڵ ئهوهش ئامادەین رێککەوتنێكی درێژخایەن لە بواری کەرتی کشتوکاڵ لەگەڵ عێراق واژوو بکەین.
خازاوی گوتی: زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ هاوردەکردن ئەو کاڵایانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەیان دەکەین، دواتر دەتوانین بۆ عێراقی دابین بکەن و بەو کارەش دەتوانین پشتیوانی لە تەرازووی بازرگانی بکەین.
دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ هاوتا عێراقییهكهی "محهمهد كهریم خهفاجی"، وهزیری كشتوكاڵی ئێران ئاماژهی بهوه كرد، پەیوەندییەکی بازرگانی نایابیان لەگەڵ عێراق هەیە و بڕێکی زۆری بەرووبوومەکانیان هەناردەی عێراق دەکەن. بە جۆرێک 23%ی کۆی هەناردەی ئێران لە بەرووبوومی کشتوکاڵی پێکهاتووە.
ئاماژهی بهوهش كرد، پەیوەندییەکانیان رۆژ لە دوای رۆژ فراوانتر دەبێت و ئامادەن رێککەوتنێكی درێژخایەن لە بواری کەرتی کشتوکاڵ لەگەڵ عێراق واژوو بکەن.
د.ی