بەرمیلێك نەوتی برێنت 73 دۆلاری تێپەڕاند
ئهمه بهرزترین ئاستیهتی له ماوهی دوو ساڵی رابردوودا

K24 - ههولێر:
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا، بۆ یەکەم جار دوای دوو ساڵ ئاستی 73 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک شکاند. لەسەر ئاستی هەفتانەش بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی لە بۆرسەی ICE لە لەندەن بە رێژەی 0.79% بۆ 73.09 دۆلار بەرزبووەوە. کە ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لە 20ی ئایاری ساڵی 2019ـەوە.
هەروەەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 1.1% بۆ 71.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە 15ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ـەوە.
ئەو بەرزبوونەوەیهش لە کاتێکدایە، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دوای گەشانەوەی ئابووری وڵاتان خواست بۆ نەوت بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە پێویست دەکات وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە.
د.ی