عێراق 8 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی کوردستانی نارد

K24-هەولێر
حكومه‌تی عێراق برێكی دیكه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ساڵی 2015ی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر ئیبراهیم عه‌بدوڵا به (كوردستان 24)ی راگه‌یاند: "پاره‌ی گه‌نمی ئه‌و جوتیارانه گه‌یشتووه كه له رێكه‌وتی 31ی ئایار و 1ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر و بنكه‌ی شه‌مامك كردووه و دەبێ سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌كانیان".
ئیبراهیم عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بڕی پاره‌كه 8 ملیار دیناره".
ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تی عێراق هێشتا بڕێكی زۆر پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی لاماوه.
ئا: کاروان سەباح