ئەمساڵ بەغدا 375 هه‌زار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای داڕشتنی پلانی کشتوکاڵی بۆ تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە، بڕیاردراوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندیەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشکرای کرد، بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ بەغدا 375000 تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندیەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای داڕشتنی پلانی کشتوکاڵی بۆ تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بڕیاردرا ئەمساڵ بڕی 375000 تۆن گەنمی هەرێم وەربگیرێت لە سایلۆکان".

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی راگەیاندووە و لە سنووری هەولێر دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوە، بۆ ئەوەی وەک ساڵانی رابردوو زیان بەر جوتیارانی کوردستان نەکەوێت.

Fly Erbil Advertisment