كریستیانۆ په‌یامێك بۆ عه‌لی دایی ده‌نێرێت

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال

هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵیش لە دووەمی یاری کۆمەڵەی شەشەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە پێناو پارێزگاریکردن لە ناسناوەکەی، رووبەرووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە. کریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵکاری مێژوویی ئەو هەڵبژاردەیەش پێش یارییەکە رایدەگەینێت بۆ ئەو تۆمار کردنی ریکۆرد هیچ گرنگیەکی نیە و تەنها ئامانجی بردنەوەیە لە یارییەکان.

هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ هەڵگری دوو ناسناوی رابردوو لە کیشوەری ئەوروپا، لە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە ناسناوەکە، بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆنالدۆ لە یەکەم یاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 روبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامانجی سەرەکی بەدەست هێنانی دووەم ناسناوی لەسەر یەکە، هەروەها ئەو یاریزانە بە تۆمار کردنی 9 گۆڵ لە مێژووی پاڵەوانتیەکە، لەگەڵ میشێل پلاتینی پێشەنگی گۆڵکارانیان گرتووە و دەیەوێت بە تۆمار کردنی گۆڵێکی دیکە، بە تەنیا خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارەکان ببینێتەوە.

كریستیانۆ له‌ باره‌ی ریكۆرده‌كه‌ی عه‌لی دایی چی گوت؟

كریتسیانۆ رۆناڵدۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ باره‌ی شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی عه‌لی دایی كه‌ ته‌نیا 5 گۆڵی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئێرانییه‌ بشكێنێت و ببێته‌ گۆڵكاری مێژوویی نێوده‌وڵه‌تی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كریستیانۆ ده‌ڵێت: '' من هیچ گرنگیەک بە ریکۆردەکان نادەم، ریکۆردەکان بە شێوەیەکی سروشتی تۆمار دەکرێن، ئه‌گه‌ر بتوانم لەم یارییە دۆڵ بکەم، ئەوا بێگومان دڵخۆش دەبم، چونکە هۆکارێک دەبێت بۆ بردنەوەمان و گرنگرتین شتیش لای من بردنەوەیە. هەنگاریەکان تیپێکی باش و رێکخراوەیین و بەرامبەر هاندەرەکانیان یاری دەکەن، لە بەرامبەردا ئێمەش بەباشی خۆمان ئامادەکردووە''.

هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و هەنگاریا هەشت یاری فەرمیان لە مێژوودا لەگەڵ یەکتری کردووە، پۆرتوگاڵیەکان حەوت یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکیش بەرامبەربوونە و هەرگیز بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە نەدۆڕاون.

لەلایەکی دیکەوە هەنگاریەکان کە دووەمجار لەسەر یەکە لە دوای ساڵی 1972 بە دواوە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکەن، دەیانەوێت وەکو ئەسپەڕەشەکەی پاڵەوانتیەکە دەرکەون و وا بەئاسانی لە کۆمەڵەی مەرگ خۆیان بەدەستەوە نەدەن.

هەنگاریەکان لە یۆرۆی 2016 توانیان قۆناخی کۆمەڵەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنن و گەیشتە قۆناخی شازدە، ئەو کاتیش لەگەڵ پۆرتوگاڵ لە یەک کۆمەڵە بوون و لە یارییەکەیان بەرامبەر ئەم هەڵبژاردەیە یەکسان بوون.

هەڵبژاردەی هەنگاریا لە دوایین 10 یاری بەرامبەر رکابەرەکانی تەنیا یەک یاری دۆڕاندووە، لە بەرامبەردا پێنج یارییان بردووەتەوە و لە چوار یاریش بەرامبەربوونە.

Fly Erbil Advertisment