نرخی نه‌وت سنووری 74 دۆلاری تێپه‌ڕاند
له مانگی نیسانی ساڵی 2019ـه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره نرخه‌كه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته

K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی وزه ئاستی 74 دۆلاری تێپه‌ڕاند، كه له نیسانی ساڵی 2019ـه‌وه تا ئێستا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و ئاسته پێوانه‌ییه تۆمار ده‌كات.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا بۆمانگی ئاب له بۆرسه‌ی له‌نده‌ن "ICE" له كاتژمێر 18:15 خوله‌ك به كاتی گرنج، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی 1.6 گه‌یشته 74 دۆلار و 4 سه‌نت.
هه‌روه‌ك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا "WTI" له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا بۆ مانگی ته‌مموز گه‌یشته 72 دۆلار و 9 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 1.74% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان، ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێكوته‌ی كۆرۆنا هیوایه‌كی بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان له جیهان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و سووكبوونی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تا جیهانییه‌كه‌ش كه‌رتی پیشه‌سازیی بووژاندووه‌ته‌وه.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت، تا ئاستی 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕ ده‌كات.
H.B