به‌ڵێنه‌كه‌ی پێش 26 ساڵی برده‌سه‌ر

به فه‌رمی یانه‌ی پارما گه‌ڕانه‌وه‌ی جیانلویجی بووفۆنی گۆڵپارێزی راگه‌یاند و به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵی پێشوازی له‌و گۆڵپارێزه كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 جوونی 2021، یانه‌ی پارما كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی پله‌دووی ئیتاڵیا دابه‌زی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ جیانلویجی بووفۆن گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزی داهاتوو به‌رگری له درێسی یانه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه، وه‌رزی داهاتووش كاتێك بووفۆن یاری بۆ پارما ده‌كات ته‌مه‌نی ده‌بێته 44 ساڵ.
بووفۆن پێشتر له نێوان ساڵانی 1995 تا 2001 یاری بۆ یانه‌ی پارما كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه جامی ئه‌ورووپای بردووه‌ته‌وه و پاشان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه، دوای 26 ساڵ له جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه پارما و به ئامانجی سه‌رخستنه‌وه‌ی پارما بۆ سێریا ئه‌ی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌كه كردووه.