دوایین لێدوانی رامۆس و پێرێز له باره‌ی جیابوونه‌وه‌یان

یانه‌ی ریال مه‌درید له مه‌راسیمێكدا ماڵئاوایی له سێرخیۆ رامۆسی كرد و دوای 16 ساڵ به فه‌رمی له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 جوونی 2021، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا رۆیشتنی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی راگه‌یاند، گوتیشی: رامۆس ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ریال مه‌دریده و له نێو دڵی خۆمان ده‌یپارێزین.
فلۆرێنتینۆ پێرێز له مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك یاریزان و خانه‌واده‌كه‌ی رامۆسی بانگهێشت كرد بوو، سه‌رۆكی ریال مه‌درید گوتی: رامۆس پاڵه‌وانی ده‌یه‌مین نازناوی چامپیۆنزلیگه و هه‌رگیز له یادی ناكه‌ین.
پێرێز گوتیشی: من و رامۆس له پێناو مێژووی ریال مه‌درید زۆر هیلاك بووینه و قوربانی زۆرمان داوه، دڵته‌نگین به جێهێشتنی رامۆس، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو ئه‌فسانه‌یه‌ك له دڵمان ده‌مێنێته‌وه.
دواتر سێرخیۆ رامۆس دوایین وته‌ی خۆی به گریانه‌وه له ساتی ماڵئاواییكردنی له ریال مه‌درید پێشكه‌ش كرد و گوتی: پێتان ناڵێم ماڵئاوا، چونكه ئه‌وه قورسترین ساته‌وه‌ختی ژیانمه و رۆژێكدا دێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
رامۆس گوتیشی: كاتێك هاتنه ئێره گه‌نج بووم، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك و یاریزانان و هانده‌ران ده‌كه‌م به‌رده‌وام پشتگیری‌یان كردووم و له‌بیریان ناكه‌م، دڵخۆشم له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رۆڵم له بردنه‌وه‌ی 22 نازناو هه‌بووه و شانازی ده‌كه‌م به‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه مێژووییه تێپه‌ڕم كردووه.
سێرخیۆ رامۆس له یانه‌ی سێڤییای هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2005 له‌و یانه‌یه به‌به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 671 یاری 101 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی لالیگا و 2 نازناوی جامی شای به‌ده‌ستهێناوه.
