رۆژانه‌ چاپی نوێی تومه‌نی ئێران ده‌خرێته‌ ناو بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی

له‌ به‌رامبه‌ردا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌برێته‌وه‌ بۆ ئێران.. بە ھۆی ھاتنی ئەو تومەنەوە زۆر کەس زیانی زۆریان بەرکەوتووە و مایەپووچ بوونه‌

K24- هه‌ولێر:

رۆژانە بڕێكی زۆر له‌ چاپی نوێی تومەنی ئێرانی ده‌خرێته‌ ناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، له‌ به‌رامبه‌ریشدا دۆلاری ئەمه‌ریکی دەچێتەوە ئێران.

ئەو تومەنه‌ی کە دێتە بازاڕی دۆلارەکەوە، تومەنی کاش و لۆکە و ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بە تایبەت تومەنی ئێرانی دەڵێن: بە ھۆی ھاتنی ئەو تومەنەوە زۆر کەس زیانی زۆریان بەرکەوتووە و مایەپووچ بوونه‌.

وەک خۆشیان دەڵێن: زۆربه‌ی ئەو جۆرە تومەنە لە رێگەی قاچاغ و بە کۆڵبەری دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاری زیاتر، له‌م گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا ژینۆ محه‌مه‌د ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو:

Fly Erbil Advertisment