سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان – سووریا پشتیوانی له كوردستان24 ده‌كات
ئه‌و كاته‌ی كوردستان24 به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن و پیشه‌ییانه كار ده‌كات میدیاكانی سه‌ر به رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی چهواشهكارین بۆ هاندانی شه‌ڕی كورد به كورد
K24- هه‌ولێر:
دوای داخستنی نووسینگه‌ی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆجێییه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان - سووریا پشتیوانی خۆی بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆجێیی له رۆژئاوای كوردستان، هیچ پاساوێكی یاسایی هه‌ڵناگرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان:
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆجێیی له رۆژئاوای كوردستان هه‌واڵی داخستنی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان24ی كوردیی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و بڕیاره‌ش پاساوه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و كه‌ناڵه گوتاری رق و كینه بڵاوده‌كاته‌وه و هانی شه‌ڕی كوردی كوردی ده‌دات.
ئه‌و بڕیاره‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕووی یاساییه‌وه زۆر لاوازه و ئه‌و تۆمه‌ته‌ش كه دراوه‌ته پاڵ ئه‌و كه‌ناڵه سروشتێكی سیاسیی هه‌یه، كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، كی ده‌ستدرێژیكار و كێ ده‌ستدرێژیكراوه‌ته سه‌ری سه‌ر له باشووری كوردستان؟ كێن ئه‌وانه‌ی هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه‌یان كرد و شه‌هید و برینداری كردن؟ هه‌وره‌ها كێن ئه‌وانه‌ی پاساوی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بكه‌نه ناو قووڵایی خاكی كوردستان؟
ئه‌و ره‌فتاره ره‌تكراوه‌یه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌ك كه هیچ مافێكی پیشه‌یی نییه، چونكه سه‌ر به حزبی"پارتی یه‌كێتی دیموكرات"ـه و به‌گوێره‌ی دیدگای ئه‌و كه‌سانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات، كه پشتیوانی له رێكخستنه‌كانی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن و رێزی لێ ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رێچكه‌یه‌كی بێلایه‌نانه و پیشه‌ییان گرتووه‌ته به‌ر، رووبه‌ڕووی فشار و قه‌ده‌غه‌كردن و كۆتاییهێنان به كاره‌كانیان و سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان ده‌بنه‌وه.
له‌میانه‌ی به‌دواداچوونمان بۆ هه‌واڵ و راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئاسمانی كوردستان24، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌مان بینیوه كه ئه‌و كه‌ناڵه پابه‌نده به بنه‌مای بێلایه‌نی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ له باشووری كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له گواستنه‌وی هه‌واڵی رۆژئاوای كوردستانیشدا به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و به‌بێ لایه‌نگریكردن له پێشبڕكێدا بووه، و ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو سووچێكی رۆژئاوای كوردستانی گواستووه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا زۆربه‌ی كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به رێكخستنی كرێكارانی كوردستان سه‌رقاڵی چهواشهكردنن بۆ شه‌ڕی كورد به كورد و سه‌رده‌مانێكی دوور و درێژه به‌رده‌وام رۆشنبیری رق و كینه به پاساوی جیا جیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی بۆچی ئه‌وان داناخرێن؟
ئێمه له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان – سووریا له‌و باوه‌ڕه‌داین، بڕیاری داخستن كاری میدیایی له رۆژئاوای كوردستان په‌كده‌خات و له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی یاسای راگه‌یاندن یه‌كناگرێته‌وه و ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌ر ئازادی میدیایی.
داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداره‌ی خۆجێیی ده‌كه‌ین به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه و دووباره نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان24 بكه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان – سووریا
20/6/2021
H.B