به ڤیدیۆ...10 ساته‌وه‌خت و رووداوی ده‌گمه‌نی فیناڵی چامپیۆنز لیگی 2014 كه مێژووی گۆڕى
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له شاری لشبۆنه‌ی پورتوگال فیناڵێكی چامپیۆنزلیگی له‌بیرنه‌كراو له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید روویدا، كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ش جارێكی دیكه له شاری میلانۆی ئیتاڵیا له فیناڵی هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، پێش ده‌ستپێكی ئه‌م یارییه، 10 رووداوی ده‌گمه‌نی له فیناڵی پێشووی 2014 روویدا به بیر هانده‌ران دێنێته‌وه كه مێژووی گۆڕی و وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵ و تراژیدیدا له بیری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید مایه‌وه.
1ـ گۆڵه كوشنده‌كه‌ی رامۆس
خوله‌كی 93ـی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه، ساته‌وه‌ختێكی له‌بیرنه‌كراوه بۆ سێرجیۆ رامۆس، ئه‌گه‌رچی گۆڵی بردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو گۆڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه بوو، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه ده‌رگه‌ی خۆشبه‌ختی و سه‌ركه‌وتنی به ڕووی یاریزانانی ریال مه‌درید كرده‌وه و 3 گۆڵی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ریال مه‌دریدیش نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
2ـ ئاهه‌نگه‌كه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌رگیز هێنده‌ی ئه‌و ساته‌ی كه رامۆس گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی كرد ئاهه‌نگی خۆشی نه‌گێراوه، ئه‌و زۆر به خه‌مناكی و ماتییه‌وه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی خۆی دانیشتبوو، به‌ڵام كاتێك رامۆس گۆڵه كوشنده‌كه‌ی تۆمار كرد، كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و له شوێنی خۆی ئاهه‌نگی گێرا و تا كۆتایی یارییه‌كه‌یش له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانه‌نیشته‌وه.
3ـ گۆڵه‌كه‌ی گاریس به‌یل:
ئه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆس له دواساته‌كانی كردی، ته‌نیا یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوو، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی گاریس به‌یل بوو، ئه‌م یاریزانه وێڵزییه ئه‌و كات له 2014 پاڵه‌وانی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو، هه‌ڵبه‌ت له فیناڵی چامپیۆنز لیگی هه‌مان وه‌رزیش به لێدانی سه‌ر گۆڵی له دژی ئاتلێتیكۆ مه‌درید تۆمار كرد.
4ـ ئاهه‌نگ و ڕاكردنه‌كه‌ی چاڤی ئالۆنسۆ
چاڤی ئالۆنسۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگی 2014 سێیه‌مین كارتی زه‌ردی وه‌رگرت و له یاریی كۆتایی بێبه‌ش بوو، بۆیه ناچار بوو به قات و ریبات و جلوبه‌رگی ره‌سمییه‌وه له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه سه‌یریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ بكات، بۆیه كاتێك گاریس به‌یل گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به ڕاكردنێكی سه‌یر سه‌رنجی هه‌موو میدیاكانی بۆخۆی راكێشا و تا فیكه‌ی ناوبژیوانیش له ئاهه‌نگگێران نه‌وه‌ستا.
5ـ هه‌ڵه كوشنده‌كه‌ی ئیكه‌ر كاسیاس:
ئه‌گه‌ر بێت و رامۆس له كۆتایی یارییه‌كه ئه‌و موعجیزه‌ی تۆمار نه‌كردبا، ره‌نگه بارودۆخی كاسیاس دوای ئه‌م یارییه زۆر دژوارتر له ئێستا با، چونكه كاسیاس له‌و یارییه‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی له‌م یارییه‌دا كرد كه پێشتر به‌درێژایی 15 ساڵی یاریكردنی له‌و یانه‌یه هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تێنه‌په‌ڕی بوو، ئه‌و له خوله‌كی 36 گۆڵه‌كه‌ی خۆی جێهێشت و دیێگۆ گۆدیشنیش به لێدانی سه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه و سوودی له چۆلی گۆڵی ریال مه‌درید بینی و تۆڕی گۆڵی كاسیاسی هه‌ژاند.
6ـ ماچه‌كه‌ی كاسیاس
رامۆس له فیناڵی چامپیۆنز لیگی 2014 به‌و گۆڵه‌ی تۆماری كرد، كاسیاسی كاپیتانی یانه‌كه‌ی له‌شه‌رمه‌زاریی و شكستێكی گه‌وره رزگار كرد، هه‌ربۆیه كاتێك رامۆس گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، كاسیاس چووه ناوه‌ڕاستی یاریگه و باوه‌شی له رامۆس دا و یه‌كسه‌ر ماچێكی له روومه‌تی كرد و زۆر به جۆش و خرۆشه‌وه‌ش سووپاسی كرد.
7ـ شه‌ڕه‌كه‌ی سیمیۆنی
دوای كۆتایی یارییه‌كه، كاتێك ریال مه‌درید به 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید برده‌وه، ڤاران تۆپێكی بۆ شوێنی وه‌ستانی سیمیۆنی و یاریزانه‌كانی فڕێ دا، سیمیۆنیش كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی له دژی پیشاندا و راسته‌وخۆ تۆپه‌كه‌ی ڕاوه‌شانده‌وه ڤاران و به ڕاكردنیش هێرشیشی كرده سه‌ر ئه‌و به‌رگریكاره‌ی ریال مه‌درید، ئه‌گه‌ر رێگریان له سیمیۆنی نه‌كردبا، ره‌نگه به‌ریه‌ككه‌وتنێكی گه‌وره روویدا با، ئه‌مه‌یش كۆتاییه‌كی ناخۆش و دیمه‌نێكی پڕ له نائومێدی بوو بۆ سیمیۆنی و تیپه‌كه‌ی.
8ـ به‌زمی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئانچیلۆتی
دوای یارییه‌كه، كارلۆ ئاتچیلۆتی، راهێنه‌ری ریال مه‌درید چووه هۆڵی پرێس كۆنفرانس، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوه‌تی ده‌ستی به قسه‌كانی نه‌كردبوو، ژماره‌یه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید كه پێكهاتبوون له (ئیسكۆ، سامی خزیرا، مارسیلۆ، مودریچ، مۆراتا، پیپی و رامۆس) به ئاهه‌نگ و گۆرانی به‌سه‌ر ئانچیلۆتی دا خۆیان به ژووری پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا دا‌و ئاهه‌نگیان گێڕا، پاشان ئانچیلۆتیان ماچ كرد و هۆڵه‌كه‌یان جێهێشت.
9ـ پێكانه‌كه‌ی دیێگۆ كۆستا
پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی فیناڵی چامپیۆنز لیگ، بارودۆخی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی كۆستا باش نه‌بوو، به‌ڵام سیمیۆنی به‌شداریی به كۆستا كرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 10 خوله‌ك پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و به ناچاری كۆستا یاریگه‌ی جێهێشت و ئه‌دریان لۆپێز هاته شوێنه‌كه‌ی، مانگێك دوای ئه‌م رووداوه‌یش كۆستا ماڵئاوایی له مه‌درید كرد و به‌ره‌و چێڵسی كۆچی كرد.
10ـ كورسی یه‌ده‌كی ئانچیلۆتی
راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید بۆ فیناڵی چامیپیۆنز لیگی 2014، چاڤی ئالۆنسۆی له‌ده‌ستدا بوو، له شوێنی ئه‌و یاریی به سامی خزێرا كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به فایبۆ كوینتراویش كرد، كه هه‌ردووكیان یاریزانی زه‌خیر بوون، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا خاڵی كاریگه‌ری تیپه شاهانه‌كه بوون.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)