به فه‌رمی راگه‌یاندراوێك له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له باره‌ی دێمبلی

عوسمان دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت و بۆ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان و به ته‌واوه‌تی له یۆرۆی 2020ـی ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 حوزه‌یرانی 2021، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه دێمبلی له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بووه و تا كۆتایی یۆرۆی 2020 دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ناتوانێت یاریی بۆ فه‌ڕه‌نسا بكاته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی نه‌كردووه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یاریگه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و توانای به‌رگری جه‌سته‌یی یاریزانه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه عوسمان دێمبلی لانیكه‌م 3 هه‌فته له یاریكردن داده‌بڕێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بگاته یاریی كۆتاییش هیچ هیوایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
عوسمان دێمبلی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له یۆرۆی 2020 له یه‌كه‌مین یاریی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا له خوله‌كی 90 هاته نێو یاریگه و ته‌نیا 3 خوله‌ك یاری كرد، دواتر له یاریی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌نگاریا له خوله‌كی 57 هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 87 به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه.