میلان یوڤێنتۆس له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه جه‌نگیان هه‌ڵگریساند

یانه‌كانی میلان و یوڤێنتۆس ئیتاڵیا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی له كێبڕكێیه‌كی توند دان.
پێگه‌ی UOL Esporteـی به‌رازیلی ئاشكرای كردووه كه یاریزانی لاوی یانه‌ی سانتۆس (كایۆ خۆرخی) له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو 4 ئۆفه‌ری جیاوازی له یانه‌كانی میلان و یوڤێنتۆس پێگه‌یشتووه و هه‌ردوو یانه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه سه‌ركه‌وتووبن دووجار ئۆفه‌ره‌كانیان گرانبه‌هاتر كردووه.
كایۆ خۆرخی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی سانتۆس یاری ده‌كات، له 72 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 15 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه و له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه له 21 یاری 6 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، یوڤێنتۆس به راهێنه‌رایه‌تی ماسیملیانۆ ئالێگری زیاتر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره به‌رازیلیه سووره و ده‌یه‌وێت بۆ چامپیۆنزلیگ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی بكات.