10 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی: تا 1 ملیۆن دینار ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه سزای سه‌رپێچیكار بده‌ین، ئه‌مه سزایه‌ش بۆ بڕێكی زۆری خۆراك زۆر كه‌مه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، 537 كارتۆن سیلیكۆنی ماوه‌به‌سه‌رچوو له بازاڕدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، له‌گه‌ڵ 10 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له كۆگایه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا 1 ملیۆن دینار ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه سزای سه‌رپێچیكار بده‌ین، ئه‌مه سزایه‌ش بۆ بڕێكی زۆری خۆراك زۆر كه‌مه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتی زیاترمان پێبدرێت، تا بتوانین سزای قورس‌تر به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاران بده‌ین و پێشێلكاری بنبڕبكرێت.
موزه‌فه‌ر سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر گوتی: "تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی له هه‌موو شوێن و بازاڕه‌كان ئاماده‌یه، له ناو مۆڵ و ماركێت و بازاڕه جیاوازه‌كان له ئه‌رك داین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێریش ده‌گه‌ڕێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆگاكان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ماركێته‌كانن، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی كۆگاكانی كه‌لوپه‌ل و خۆراك بكرێت، ئه‌وا زۆر ئاسانی كۆنترۆڵی ناو ماركێته‌كان ده‌كرێت".
گوتیشی: "537 كارتۆن سیلیكۆنی ماوه‌به‌سه‌رچوو ئاماده‌كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كاندا ساغ بكرێته‌وه، تیمه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه و له‌ناو ده‌برێت، له‌گه‌ڵ 10 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، كه بریتین له خورما و چپس و كێك و شه‌ربه‌ت و شه‌كر و رۆن له كۆگایه‌كی شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی جگه له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، ئه‌و خۆراكانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرن، كه شێوازی هه‌ڵگرتنی باش نییه، یان تێكچووه.
روونیشكرده‌وه، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و 10 تۆن خۆراكه ماوه‌به‌سه‌رچووه، تێمیكی تایبه‌تمان هه‌یه، له‌ناوی ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیكاران سزای ماددی ده‌رێن و رووبه‌ڕووی دادگاش ده‌كرێنه‌وه.
موزه‌فه‌ر سابیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه تا 1 ملیۆن دینار ده‌توانین سزا بسه‌په‌ێنین به‌سه‌ر پێشێلكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگان‌یش ده‌سه‌ڵاتی تا 3 ملیۆن دیناری هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن هه‌یه، كه بڕه‌كه‌ی زۆره، ئه‌م سزادانه زۆر كه‌مه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی زیاترمان پێبدرێت، تا سزاكان قورس‌تر بێت؛ باشتر ئه‌م پێشێلكارییانه بنبڕده‌كرێت.
د.ی