ئه‌مشه‌و زاوایه‌كه‌ی كوردان هه‌ڵبژارده‌ی سویدی سه‌رخست

ئیم‌یل فۆرسبێرگ ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی سوید ئه‌مشه‌و سه‌ركردایه‌تی سه‌رخستنی وڵاته‌كه‌ی بۆ قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2020 كرد.
فۆرسبێرگی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له یانه‌ی لایپزیكی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات و زاوای كوردانه، ئه‌مشه‌و له یۆرۆی 2020 دووه‌م خێراترین گۆڵی له دژی پۆڵه‌ندا به 18 چركه تۆمار كرد.
هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 57ـی نیوه‌ی دووه‌م گۆڵێكی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوید له دژی پۆڵه‌ندا كرد و به فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی 16ـی یۆرۆی ئه‌مساڵ.
فۆرسبێرگ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید و له هاوینی 2015 له یانه‌ی ماڵمۆی سویدی روویكرده لایپزیگی ئه‌ڵمانیا، دواتر له ساڵی 2016 هه‌ر له‌و یانه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی كورد به‌ناوی "شه‌نگه حوسێن" كرد، كه ئه‌و كچه كورده‌ش یاریزانی تیپی خانمانی یانه‌ی لایپزیگه، هه‌ردووكیشیان له تیپه‌كانیان درێسی ژماره (10) ده‌پۆشن.
فۆرسبێرگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌شداریی له مۆندیالی 2018 كرد و كه له دوای ساڵی 1994، سوید بۆ جاری یه‌كه‌م به تۆماركردنی گۆڵێك له لایه‌ن ئیم‌یل فۆرسبێرگ كه له دژی سویسرا تۆماری كرد توانیان بۆ جاری یه‌كه‌م بگه‌نه قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی رووسیا، فۆڕسبێرگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید له كۆی 61 یاری 10 گۆڵی كردووه، 47 گۆڵ و 56 ئاسیستیشی له‌گه‌ڵ لایپزیگی ئه‌ڵمانیا كردووه.
.jpg)


