لە سنووری پشدەر شەڕ لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و گوندنشینان روویدا

چەکدارانی پەکەکە تەقەیان کردووە و بریندار هەن

دیمەنێکی شوێنی شەڕەکە
دیمەنێکی شوێنی شەڕەکە

K24 – پشدەر

لە گوندێکی سنووری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین، شەڕ لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و گوندنشینان روویدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی شێنێ-ی سنوری پشدەر، شەڕ لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و گوندنشینان دروستبوو".

بەکر بایز، قایمقامی پشدەر بە کوردستان24ی گوت "راستە ئەو رووداوە بووە و چەکدارانی پەکەکە بە نایاسایی داوای گومرگیان لە مەڕوماڵاتی گوندنشیان کردووە، ئەوانیش قبوڵیان نەکردووە و شەڕ روویداوە، چەکدارانی پەکەکە تەقەیان کردووە و هاووڵاتییەک برینداربووە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە "هاووڵاتی فەقێ حەمەد ئیسماعیل دانیشتووی گوندی زەڵێ-ی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی گومرگی  پەکەکە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی بریندار بووە، بریندارەکە  بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە".

دوای رووداوەکە لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و گوندنشیان ئاڵۆزی دروستبووە.

مانگی شوباتی ئەمساڵ بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێنێ-یان بۆردومان کرد و خەڵکی گوندەکەش داوایان کرد چەکدارانی پەکەکە لە گوندەکەیان دوور کەونەوە.

دیمەنی شوێنی شەڕەکە
دیمەنی شوێنی شەڕەکە
دیمەنی شوێنی شەڕەکە
دیمەنی شوێنی شەڕەکە
دیمەنی شوێنی شەڕەکە
دیمەنی شوێنی شەڕەکە

 

Fly Erbil Advertisment