"تائێستا نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون"
وه‌زیری كۆچى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى واشنتن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان كۆبووه‌وه

K24 – هەولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقدا هاتووه، پلانێكى نوێ ئاماده‌كراوه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ناوه‌خۆیی عێراق. به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانی له پارێزگاى هه‌ولێر ئاشکرای کرد، نزیکەی ملیۆنێک پەنابەر لە هەرێمی کوردستان ماون.
لە به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ئاماژە بەوەکراوە، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانى ئیڤان جابر، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بۆ واشنتن، دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ریچارد ئه‌لبێرد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی دۆسیه‌ى عێراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌نجامدرا، گفتوگۆی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئاواره‌كانى ناوه‌خۆیی عێراق كرا، داواشكرا كۆمه‌ك و هاوكاریان بۆ كۆبكرێته‌وه، چونكه له بارودۆخێكى ئێجگار خراپدان.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقدا هاتووه، داوا له رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه هاوكارى ئاواره‌كانى ناوخۆیی عێراق بكه‌ن، كه به‌هۆی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، شوێنى خۆیان جێهێشتووه.
روونیشیكرده‌وه، دیدارى وه‌زیری كۆچى عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى واشنتن‌دا، ئاماژه بۆ دانانى پلانێكى تۆكمه كراوه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان، داواشكرا، هه‌موو ئاسانكارییه‌كان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئاواره‌ى نێوخۆیی له عێراق، به‌یه‌كجاره‌كى دابخرێت.
بڵاویشكرایه‌وه، رێگاچاره‌كان بۆ هاندانى خێزانه ئاواره‌كان خرایه‌روو، له‌وانه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه خاپووركراوه‌كان كه به‌هۆی شه‌ڕ وێران بوون، هه‌روه‌ها دابینكردنى هه‌لى كار، له رێگه‌ى پڕۆژه‌ى كارى بچووك.
له‌مباره‌یه‌وه، سروه ره‌سوڵ، به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر، بە كوردستان24ى راگه‌یاند: "تا ئێستا 928.674 ئاواره‌و په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستان له 36 كه‌مپ ماون، 374 هه‌زار له هه‌ولێر ده‌ژین، له هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین".
ك.ب